نەتنیاهۆ هەڕەشەیەک ئاراستەی ئێران دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لە گەڵ میدیاکانی ئیسرائیلدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وڵامی  هەڕەشەکەی ئێرانی دایەوە.

نەتنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکیدا   بە فڕۆکەی f۳٥ هەڕەشەی لە ئێران کرد.

ناوبراو وتیشی “ئێستا زۆر دڵنییاین لە هێزو چەکمان دەتوانین بە فڕۆکەی f۳٥ هەر ناوچەیەکمان لە ئێراندا مەبەستبێت بۆردومانی بکەین”.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی ئێران لە چەن بۆنەیەکی جیاجیادا هەڕەشەیان لە سڕینەوەی ئیسرائیل کردووە لە سەر نەخشەی جیهاندا ئەگەر بێتو ئەمریکا هەر هێرشێک ئەنجامبدات بەرامبەر بە ئێران.