تا کۆتایی ساڵی 2030 کۆتایی بە جگەرەکێشان دەهێنێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

بەریتانیا هەڵمەتێکی سەبارەت بە وازهێنان لە جگەرەکێشان دەستپێکردوو ڕایگەیاند” تا کۆتایی ساڵی ٢٠٣٠ کۆتایی بە جگەرەکێشان دەهێنیت لە وڵاتەکەیدا.

 

حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا لە هەفتەی داهاتوو لەلایەن “مات هانکۆگ” وەزیری تەندروستی بەریتانیا لە پەرلەمان هەڵمەتەکە ڕابگەیەنێت و یەکێک لە خاڵەکان بریتیی دەبێت لە گۆڕانکاری بەسەر شێوەی پاکەتەکان، بەمەستی ئەوەی هانی جگەرەکێش بدات واز لە جگەرە بهێنێت.

 

 

ڕاشیگەیاند” دەبیت کۆمپانیاکانی دروستکردنی جگەرە، تێچووی یارمەتیدانی خەڵکی بۆ وازهێنان لە جگەرە بدەن، لەبری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی.

 

 

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە بەریتانیا ٧.٧ ملیۆن جگەرەکێش هەبووە و بۆتە هۆکاری زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە، کە دەکرێت رێگە لە ڕوودانیان بگیرێت.