کابینەی نوێی حکومەت متمانەی پەرلەمانی وەرگرت

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەمڕۆ چوار شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبوەوەو لە کۆبونەوەکەدا کاندیدانی کابینەی نوێی حکومەت ئامادەبوون و بە دەنگی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان متامانەیان وەرگرت  کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

 

 

لە کۆبونەوەکەدا پەرلەمان بە 88 دەنگ متمانەی بەخشی بە مەسرور بارزانی بۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی بەكۆی 73 دەنگ بوو بە جێگری سەرۆكی حكومەت.

 

 

فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا، بە ۸٤ دەنگ بوو بە وەزیری داد.

 

شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵڵا، بە کۆی ۷۳ دەنگ بوو بە وەزیری کاروباری پیشمەرگە.

 

ڕێبەر ئەحمەد خالید، بەکۆی ۷٦ دەنگ بوو بە وەزیری ناوخۆ.

 

 

ئاوات جەناب نووری، بە کۆی دەنگی ۸۱ پەرلەمانتار بوو بە وەزیری دارایی وئابووری.

 

 

سامان حسێن محەمەد، بە دەنگی ۸۱ پەرلەمانتار بوو بە وەزیری تەندروستی.

 

ئالان حەمە سەعید، بە دەنگی ۸٥ بوو بە وەزیری پەروەردە.

 

دانا عبدولکەریم بە ۸۰ دەنگ بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.

 

ساسان عوسمان ، بە ۸٥ دەنگ بۆ وەزیری شارەوانی.

 

ئارام محەمەد قادر ، بە ۷٦ دەنگ بۆ وەزیری خویندنی باڵا.

 

 

دارا ڕەشید بە ۷٥ دەنگ بۆ وەزیری پلاندانان .

 

 

کوێستان محەمەد عەبوڵڵا، بە ۷٤ دەنگ بۆ وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی.

 

 

محەمەد حەمە سەعید بە ۷٥ دەنگ بۆ وەزیری ڕۆشنبیری هەڵبژیردرا.