هۆشداری دەرێتە کۆمپانیاکانی بواری گەشتوگوزار

دەسەستەی گەشتوگوزاری هەرێم هۆشداری دەداتە خاوەن کۆمپانیاکان و ڕایگەیاند هەر کۆمپانیایەک مۆڵەتی فەرمیی نەبێت ڕووبەڕووی سزای توند دەکرێتەوە.

 

ئەمڕۆ دوشەممە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێدا سەرجەم کۆمپانیاکانی بواری گەشتیاری ئاگادار کردووەتەوە و دووپاتیکردووەتەوە کە دەبێت مۆڵەتی کارکردنیان هەبێت.

 

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە  “هەر کۆمپانیایەک مۆڵەتی فەرمی نەبێت یان تەنها ناوێکی وەهمی هەبێت زۆر بە توندی بە پێی یاسا سزا دەدرێت ئەو کۆمپانیانەی شوێنیان ناوەوەی هەرێمە دوای ئاگادارکردنەوە دادەخرێن”.