سەرۆکی حکومەت: ئەو حکومەتەی وەرمانگرتووە چەندین ملیار دۆلار قەرزدارە

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی نوێی حکومەت ڕایگەیاند” ئەو حکومەتەی وەرمانگرتووە چەندین ملیار دۆلار قەرزدارە.

 

 

لەدوای متمانەدان بە “مەسرور بارزانی” سەرۆکی حکومەتی نوێ، لە وتارێکدا ڕایگەیاند” چاکسازی دەکەن لە سیستمی ڕیکخستنەوەی باج و کەرتی تەندروستی و کار بۆ دامەزراندنی سندوقی داهاتە نەوتییەکان دەکەن.

 

 

ئەوەشی خستەروو” لەبەرامبەر گەندەڵکاراندا بێدەنگ نابین و ڕێگەنادەین هیچ وەزیرێک لەدەرەوەی حکومەت کاربکات.

 

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند” ڕێگردەبین لە هەر زیادەڕەوییەک بۆسەر موڵک و سامانی گشتی، ڕێگردەبین هیچ کەسێک لەدەست یاسا هەڵبێت، و ڕێز لە سەروەری یاسا دەگرین.

پیویستە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بە‌‌‌غدا پتەوتر بکەین و کەرکوک و ماددەی ١٤٠ دانوستانێک بێت لەگەڵ بەغدا، وە بەزووترین کات دۆخی سەربازی سەپێنراو لە ناوچە جێناکۆکەکان کۆتایی پێبێت.

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد” هیچکەسێک لە هەرێمی کوردستان، لەسەر جیاوازی بیروڕای سیاسی نابێت سزابدرێت.

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی بەدەنگی ٨٨ پەرلەمانتار بووە سەرۆکی حکومەتی نوێی هەرێم، ئەمەش لە کاتێکدایە زیاتر لە ٩ مانگە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچووە، ناکۆکی لایەنەکان هۆکارێکی سەرەکیی بوون بۆ درەنگ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.