چاوپێکەوتنەکەی ترەمپ و نهێنیەکانی قەتەر

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و میری قەتەر، شێخ تەمیم بن ‌حەمەد ئال سانی لە میانی ئێوارە خوانێکدا لە واشنتۆن، پەیامی هاریکاریی بنیاتنەرانەی دوولایەنەیان دا.

 

 

شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی دەستی بە دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ئەمریکا کردوە و لە ئێوارە خوانێکدا کە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ستیڤن منوچین میوانداریی دەکرد، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆبوویەوە.

 

 

لە میانی وتەیەکدا کە لە خوانەکەدا پێشکەشیکرد، ترەمپ بە ستایشەوە باسی لەو وەبەرهێنانانە کرد کە قەتەر لە ئەمریکا کردوویەتی و جەختی لەوەشكردەوە کە وەبەرهێنانی نوێ لە رێگادایە و ئەوان زۆر بەم لێکتێگەیشتنانە خۆشحاڵن.

 

 

باس لەوش دەکریت شێخ تەمیم داوای پشتیوانی زیاتری لە ئەمریکا کردووە لە بواری ئابوری و سەربازیدا کە هەندێک لە و ڕێکەوتنانە پێ دەچێت ئاڵۆزی دروست کات لە نێوان سعودیەوە و ئەمریکادا.

 

 

لەو ڕێککەوتنانەش وەبەرهێنان کردن لە بواری ترۆکیمیاویدا بە سەرپەرشتی کۆمپانیای شیڤرۆن فیلیپسی ئەمەریکی.