ململانیی نێوان ترەمپ و باڵوێزەکەی بەریتانیا گەرمتر دەبێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

دوای ئەو ئاڵۆزیانەی کە ڕویاندا لە نێوان باڵوێزخانەی بەریتانیا ئیدارەی ترەمپدا باڵوێزی بەریتانیا دەستی لە کار کێشایەوە.

 

 

پێشتر کیم دارۆش، باڵیۆزی بەریتانیا لە واشنتن لە چەند یاداشتێکی خۆیدا، کە بۆ وڵاتەکەی ناردووەتەوە ودەیلی مێڵی بەریتانی بڵاوی کردەوە، ئیدارەی ئێستای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ بە ”بێ توانا“ ناو زەند کردبوو.

 

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی کیم دارۆش، رایگەیاندبوو، دارۆش ”بەپێی پێویست خزمەتی وڵاتەکەی نەکردووە و خۆشمان ناوێ،ئیتر کاری لەگەڵدا ناکەین”.

 

 

لە لایەکی ترەوە کیم دارۆش لە یاداشتەکانیدا پێی وایە ”رەنگە“ سەرۆکایەتییەکەی  ترەمپ “بە ئابڕووچوونێک کۆتایبێت و باوەڕ ناکەم ئەو ئیدارەیە بەشێوەیەکی ئاسایی ئیدارەی ئەمریکا بکات لە داهاتوودا”.

 

 

لەبارەی کەسایەتیی دۆناڵد ترەمپ، ئەو دیپلۆماتکارە بەریتانییە رایگەیاندبوو، ترەمپ ”متمانەپێکراو نییە و کەم توانایە“.

 

 

شایەنی باسە لە سەر  ئاڵۆزێیەکانی ئێران ناوبراو لە ۲۲ مانگی ڕابردوودا کە ترەمپ پاشگەزبووەتەوە لە وەشاندنی گورزێک بۆ ئیران پیی وابووە بۆ پەیداکردنی پشتیوانی بووە نەک هۆکاری تر.