وەفدێکی هاوپەیمانی بەشداری لە کۆبونەوەیەکی باڵوێزخانەی عێراق لە نەمسا دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەفدێکی هاوپەیمانی بەشداری لە کۆبونەوەیەکی باڵوێزخانەی عێراق لە ڤییەنا دەکات لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیەکاندا و پشتیوانیی هاوپەیمانی بۆ باڵویزخانەکە دوپات دەکاتەوە.

 

لە کۆبونەوەکەدا کە باڵوێزخانەی عێراق لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا ڕێکیخستبوو هێزو لایەنە عێراقیەکان پێکەوە باسیان لە قۆناغەکانی ڕابردووی عێراق و کارەکانی داهاتو کرد و بە گرنگییەوە باسیان لە بەگژداچونەوەی بیری توندڕەوەی کردەوە و دوپاتیان کردەوە کە نابێت ڕێگە بدرێت ئەزمونی داعش دوبارەبێتەوە.

 

سەرەتای کۆبونەوەکە باڵێۆزی عێراق تیشکی خستە سەر بارودۆخی عێراق دوای داعش و باسی لە دۆخی سیاسیی و حوکمڕانی و گۆڕانکاریەکانی ئێستای عێراق کرد.

 

باڵیۆزی عێراق لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا ئاماژەی کرد بە ڕۆڵی باڵێۆزخانەکەو بەرنامەی داهاتویان بۆ هەماهەنگی لەگەڵ پێکهاتەکان و خزمەتکردن بە هەموان.

 

لە کۆبونەوەکەدا شەیما جەواد نوینەری هاوپەیمانی لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا وێڕای سوپاسی باڵێۆزی عیراق بۆ سازدانی کۆبونەوەکە بە گرنگییەوە باسی دیدو ڕوانینی هاوپەیمانی کردو بە پێویستی زانی کە باڵیۆزخانەی عێراق گرنگی زۆر بدات بە پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی عێراق لە تاراوگەو کاری جدی بکات بۆ نەهێشتنی جیاوازییەکان.

هەروەها نوێنەری هاوپەیمانی جەختی کردەوە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان باڵێۆزخانەکان و هیزە سیاسییەکان و هەموو جۆرە پشتیوانییەکی خۆی و هاوپەیمانی دوپاتکردەوە بۆ باڵێۆزی عێراق و هەنگاوەکانی داهاتوی بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتر.