نوجەیفی هۆکاری دیارنەمانی لە گۆڕەپانەکە ئاشکرا کرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری پێشووی موسڵ ڕایگەیاند پیش ئەوەی داعش هێرشبکاتە سەر موسڵ چەند لایەنێک پێشنیازی وێرانکردنی موسڵیان بۆ کردم بەڵام قبوڵم نەکرد.

 

 

ئەسیل نوجەیفی پاریزگاری پێشوی موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی ئەلیکترۆنی ،ئۆن ڵاین چەن زانیاریەکی نهێنی خستەڕوو سەبارەت بە ونبوونی لە گۆڕەپانی سیاسی عیراقدا.

 

 

پاریزگاری پێشووی شاری موسڵ وتی ” پێش هاتنی گروپی داعش لە ساڵی ۲۰۱٤دا. چەند لایەنێک پێشنیازی وێران کردنی موسڵیان بۆ کردم لە بەرامبەر وەرگرتنی چەند پۆستێکی گرنگ لە حکومەتی عیراقدا بەڵام ڕەتم کردەوە”.

 

ناوبراو جەختیشی کردەوە “بۆیە من لە نێوان دوو هەڵبژاردەی خراپدا سەرپشک کرام یان وێران کردنی بە دەستی خۆم یاخود جێهێشتنی بێ خواستی خۆم چونکە دەمزانی لە هەردوو هەڵبژاردەکەدا نەینەوا وێران دەبێت”

 

 

شایەنی باسە دوای ئەوەی داعش دەستی گرت بەسەر شاری موسڵدا هەزاران کەس کوژران و بێسەرو شوێن بوون.

 

 

بەپێی ئامارەکان لە نێوان ساڵانی ۲۰۱٤ بۆ ساڵی ۲۰۱۷ زیاتر لە ۱٤ هەزار هاوڵاتی عیراقی کوژراون تا ئێستاش موسڵ لە شاری تارمایی دەچێت بە هۆی ئەو وێرانکارییەی کە بەسەریا هاتووە.