لیژنەی پلانی ستراتیژی و دامەزراوەی ڕاگەیاندن کۆبونەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

 لیژنەی پلانی ستراتیژیی هاوپەیمانی سەردانی دامەزراوەی ڕاگەیاندنی کرد و تاوتوێی بەشی دامەزراوەکەیان لە پلانەکە کرد.

 

 

بەشێک لە لیژنەی پلانی ستراتیژیی هاوپەیمانی بەسەرپەرشتی کاروان حەمەساڵح سەرۆکی لیژنەی داڕشتنی پلانی ستراتیژی سەردانی دامەزراوەی راگەیاندنیان کردو لە نزیکەوە لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی دامەزراوەکە تاوتوێی بەشی دامەزراوەکەیان لە پلانی ستراتیژی کرد و بەوردی سەرجەم ئەو بەشانەیان باسکرد کە پەیوەندیی بە دامەزراوەی راگەیاندنەوە هەیە.

 

 

ئەو بەشانەی پلانەکە کە تایبەتن بە راگەیاندن و پێویستە جێبەجێ بکرێن بونە جێی وتووێژی نێوان ئەندامانی لیژنەکەو ئەندامانی دامەزراوەکەو میکانیزمی جێبەجێکردنیان دیاری کرا.

 

 

بڕیارە لیژنەکە لە داهاتوودا سەردانی سەرجەم ئۆرگان و دامەزراوەو دەڤەرەکانی هاوپەیمانی بکات بەمەبەستی رونکردنەوەو گەیاندنی پلانەکە بە سەرجەم ئۆرگانەکان.

 

 

پلانی ستراتیژیی هاوپەیمانی لە 5 ئایاری ئەمساڵ لە هۆڵی هایکرێستی شاری سلێمانی بە ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر هاودید و ژمارەیەک پسپۆری سیاسی و ئەکادیمی راگەیەنراو پلانێکە بۆ چوار ساڵی داهاتووی هاوپەیمانی.