ترەمپ ڕایگەیاند ئێران هەمیشە ڕێکەوتنەکانی پێشێلکردوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری توندی دایە ئێران سەبارەت بە پێشلکارییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

 

 

 

سەرۆکی ئەمەریکا ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی ماوەیەکی زۆرە بەشێوەیەکی نهێنی یۆرانیۆم دەپیتینێت و هۆشیاریدا لەوەی سزاکانی ئەمەریکا بەمزووانە و بەشێوەیەکی ئێجگار زۆر زیاد دەبن.

 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ڕێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سازکرد سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئێران لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

 

 

ترامپ وتیشی ” هەمیشە ئێران بە نهێنی یۆرانیۆمی پیتاندووە و بەتەواوەتی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی پێشێلکردووە کە وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا جۆن کێری و بەڕێوبەرایەتیەکەی باراک ئۆباما واژۆیان کردووە سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێران بۆ ۆیتاندنی یۆرانیۆم”.

 

 

ترەمپ بە جۆرێک هەڕەشەی کرد کە وتی “بیرتان بێت ئەم ڕێکەوتنە لەماوەی چەند ساڵێکی کەمدا بەسەردەچێت و سزاکان بەمزووانە و بەشێوەیەکی ئێجگار زۆر زیاد دەبن.”

 

 

لەلایەکی دیکەوە نوێنەری ئێران لە دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی کازم غەریب ئابادی وتی هەموو چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران لەژێر چاودێری دەزگای وزەی ئەتۆمیدایە.