ژنێک بوە دووەم سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

بچووکردنەوە گەورەکردن

د.ڕێواس فایەق بەدەنگی   72پەرلەمانتار وەكو سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا. 
 لەبڕگەی دوومی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان و لەپرۆسەی خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكی پەرلەمان هەریەكە لەد.رێواس فایەق لەفراكسیۆنی یەكێتی و شادی نەوزاد لەفراكسیۆنی نەوەی نوێ خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندیدكرد.
دوای جیاكردنەوەی دەنگەكانیش رێواس فایەق  بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران  وەكو سەرۆكی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرا و هاوكات شادی نەوزادیش  16 دەنگی بەدەستهێنا هەروەها 9ده‌نگی سپی و پوچه‌ڵ لەنێو پرۆسەی هەڵبژاردنەكەدا هەبوو .
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنی ڤالا فەرید وەكو وەزیری هەرێم لەكابینەی نۆیەم سوێندی یاسای خوارد و پۆستی سەرۆكی پەرلەمانیش بەپێی رێژەی كورسییەكانی هەڵبژاردن بەركەوتەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بوو.