بەدواداچون بۆ بەکار هێنانی چەکی کیمیایی دەکرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

بۆ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا تیمێکی نوێی پسپۆر پێکهێنراوە.

 

 

بەپێی زانیاریەکان. تیمێکی پسپۆڕ تایبەت بە چەکی کیمیایی پێکهێنراوە، کە ئەمە یەکەمجارە تیمێکی لەوشێوە پێکبهێنرێت، سەبارەت بەبەکارهێانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژێمەکەی ئەسەدەوە ، بڕیاریشە لێکۆڵینەوە لە ٩ هێرشی دیکەی سوپای سوریا بکرێت.

 

 

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو” لە حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو لەسەر داوای بریتانیا، تیمێکی ١٠ کەسی لەلایەن ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی پێکهێنراوە، و ٩ شوێنی حکومەتی سوریای دستنیشانکردووە بۆ لێکۆڵێنەوە تیایدا.

 

 

هاوکات هەریەک لە وڵاتانی ئێران و سوریا و ڕوسیا دژایەتی خۆیان بۆ پێکهێنانی ئەو لیژنەیە دەربڕی و ، لە بەرامبەریشدا هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و بریتانیا و یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دەکەن.

 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا لە ماوەی ٨ ساڵی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە چەندین جار حکومەتی سوریایان بەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی تۆمەتبار کردووە، بەڵام دیمەشق ڕەتیکردۆتەوە بە هەوڵێک بۆ شێواندنی دەسەڵاتی ئەسەدی دەزانێت.