دوای ۱۱ساڵ زیندانی بێ تاوانی ئاشکرابوو

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

دوای ئەوەی لە ساڵی ۲۰۰٦ دا تومەتبارکرا بە کوشتنی بە ئەنقەست لە  لایەن دادگایەکی شاری نیۆیۆرکەوە دواتر بێتاوانی سەلمێنرا.

 

 

چیرۆکی ،حەسەن بینیت  لە ساڵی ۲۰۰٦ وە دەستپێدەکات کە دوو هاوڕێی تەقە دەکەن لە کەسێک پاش ئەوەی گوێی لە دەنگی تەقەکان دەبێت ڕادەکات بەرەو شەقامی ڕۆبنسون له شاری ئیلینۆی.

 

 

دوای ئەوەی دەگاتە شوێنی ڕووداوەکە هەردوو هاوڕێکەی هەڵدێن و  پۆلیس بینیت دەستگیردەکات بە تۆمەتی کوشتنی ئەو کەسە کە شوینەواری چەن فیشەکیک بە جەستەیەوە دەرکەوتوە.

 

 

بینیتی تومەتبار پاش ئەوەی چەندین جار دەڵێت “من ئاگام لەم ڕووداوە نەبووە بەڵام گویی لێناگیرێت لە لایەن پۆلیس و دادگاوە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادەدرێت.

 

 

پاش تێپەڕبونی ماوەیەک ڕاگرتن و 11 ساڵ زیندانی پاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەردەکەوێت کە لێکۆڵەڕەوەیەک بە ناوی ،جەیمس بیتیس هەستاوە بە وەرگرتنی وتەی هەردوو تومەتباری سەرەکی ڕووداوەکە لە ژێر فشاردا کە دان بەوەیا بنێن کە حەسەن بینیت ئەم تاوانەی ئەنجامداوە.

 

 

دوو سکاڵا کە دژی جەیمسی لێکۆڵەر بەرز کرابونەوە بوونە فریادڕەسی بینیت لەگەڵ ساتی ئەنجامدانی کوشتەنەکە. کەحەسەنی تومەتبار کە لە ماڵی خۆیەوە پەیوەندیەکی کردوە بۆ هەردوو هاوڕێکەیەوە تا بگاتە لایان و هاوکاریان بکات.

 

 

دواتر دەردەکەوێت جەیمسی لێکۆڵەر بەزۆر و لە ژێر فشاردا حەسەن و چەند کەسێکی تریشی تومەتبار کردووە لە چەند کەیسی هاو شێوەدا.