٦٠٤منداڵ بونەتە قوربانیی جەنگ

بچووکردنەوە گەورەکردن

هاوپەیمانی عەرەبی دژ بە حوسییەکانی یەمەن سکاڵایان ئاراستەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ کرد لە سویسرا.

هاوپەیمانی عەرەبی دژبە حوسییەکانی یەمەن کوشتنی ئافرەت و منداڵیان سەرکۆنەکرد و یاداشتێکیشیان ئاراستەی ئەنجومەنی داکۆکیکار کرد لە مافەکانی مرۆڤ کە لە شاری جنێفی سویسرا دەبەسترێت سەبارەت بە جەنگی یەمەن.

لە چوار ساڵی جەنگی نێوان حوسییەکان و هاوپەیمانی عەرەبیدا بە سەرکردایەتی سعودیە، یەمەن تووشی داڕوخانی ئابووری و وێرانییەکی زۆر بووە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ۲۰۱٤ وە زیاتر لە ۲٥۰ هەزار کەس کوژراون بە هۆی جەنگ و قاتوقڕیەوە لەو وڵاتەدا.