خوێندکارێک پاش تانەدان لە ئەنجامەکان دەبێتە یەکێک لە یەکەمەکان لەسەر ئاستی هەرێم

بچووکردنەوە گەورەکردن
خوێندکارێکی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، دوای پەڵپگرتن دەبێتە یەکێک لە یەکەمەکانی هەرێم.
خوێندکارێکی پارێزگای دهۆک پاش ئەنجامی تانەی تاقیکرنەوەکانی پۆلی ١٢، دەبێتە یەکێک لە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم، بە بەدەستهێنانی کۆنمرەی (٩٩.٤٣)
هەژی پەنگین تاهیر، خوێندکار لە کۆلێژی بەهرەدانی دهۆک، پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی، بوو بە یەکێک لە دووەمەکانی سەر ئاستی هەرێم بە بەدەستهێنانی کۆنمرەی (٩٩.١٤)
پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، بەشێکی زۆری خوێنکاران تانەیان لە ئەنجامەکاندا و پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی تانەکان، ئەو خوێندکارە کۆنمرەکەی بەرزبووەوە بۆ (٩٩.٤٣) بووە یەکیک لە یەکەمەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.