تەقینەوەیەک هێزە ئەمنییەکانی لیبیای کردە ئامانج

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کاروانی ماتەمگێڕانی بە خاکسپاردنی ئەفسەرێکی پلە باڵای سەربازی کردە ئامانج.

سەرچاوە هەواڵییەکانی لیبیا ئەوەیان بڵاوکردەوە لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراودا لە شاری بەنغازی کە بە کاروانی ماتەمگێڕانی بە خاکسپاردنی لیوا ،خەلیفە مسماریدا تەقیوەتەوە چەندین قوربانی لێکەوتووەتەوە.

بە پیی ئامارە سەرەتاییەکان ٤ کەس کوژاراون و دە کەسی دیکەش برینداربوون.

شایەنی باسە لە نێو ئامادەبواندا چەندین ئەفسەری پلە باڵای هێزە ئەمنییەکانی ساعیقەیان تێدا بووە.