جۆن بۆڵتن: هیچ وڵاتێك لەسزاكانی ئێران بەدەرناكەین

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا رایگەیاند، لابردنی سزا ئابورییەكانی سەر ئێران بۆسەر وڵاتان بەدەر ناكەین.

 

جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی Breitbart News رایگەیاندووە، واشنتۆن چاو بەسزاكانی ئێران دەخشێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو سزایانەی ئەمریكا وەڵامی كەمكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمە لەلایەن ئێرانەوە.

 

 

جۆن بۆڵتن باسی لەوەشكردووە، لێخۆشبونەكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران لەبنەڕەتدا ژمارەیان حەوت بووە بەڵام كەمكراوەتەوە بۆ پێنج لێخۆشبون.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا جەختی لەوەشكردووتەوە، زۆر بەگرنگییەوە لە لابردنی ئەو پێنج لێخۆشبونە دەڕوانن.

 

 

ئەوەش لەكاتێكدایە، ولایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمانگی پێنجی ئەمساڵ لێخۆشبونی بۆ وڵاتانی بەریتانیا ، چین، فەڕەنسا، ئەڵمان و روسیا دەركرد كە پەرەپێدانی ئەتۆمی ئاشتی لەبوارەكانی كارەبا و وزەدا بکەن.