دەرماڵە بۆ فەرمانبەرانی گومرگ خەرجدەکرێت

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بریاری داوه‌ دەرماڵەیەك بۆ فەرمانبەرانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگ خەرج بكات .

 

به‌گوێره‌ی نوسراوی ژماره‌ (1081) كه‌ له‌ به‌رواری (13/2/2019) ده‌رچوه ‌و واژوی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌ و وێنەیەکی دەست دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی کەوتوە، بریار دراوه‌ به ‌خه‌رج كردنی ده‌رماڵه‌ی هاندان بۆ فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرک، به‌م شێوه‌یه‌یی لای خوارەوە.

 

1- خه‌رج كردنی هه‌ردوو ده‌رماڵه‌ی هاندان به‌بری (150) هه‌زار دینارتایبه‌ت ، وه‌ بری (150) هه‌زار دینار فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گومرگی و ناو كۆمه‌ڵگاكان و بنكه‌ گومرگیه‌كانی سه‌ر به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگی وه‌زاره‌تی دارایی.

 

2- خه‌رج كردنی هه‌ردوو ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به‌بری (100) هه‌زار دینار و (150) هه‌زار دینار بۆفه‌رمانبه‌رانی دام ده‌زگاكانی تر كه‌ له‌ بنكه‌ گومرگیه‌كان ده‌وام ده‌كان به‌مه‌رجێك به‌هه‌مان شێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بنكه‌ گومرگیه‌كان (24) كاتژمێر ده‌وام بكه‌ن بە بێ بچڕانو دابڕان.

 

3- خه‌رج كردنی ده‌رماڵه‌ی هاندان به‌بری (100) هه‌زار دینار بۆ فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگ و به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌ گومرگیه‌كانی تر له‌شار و شارۆچكه‌كان . وەزارەتی دارایی لە نووسراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە ئەم دەرماڵانە لە بەرواری 1/1/2019ـەوە تاکو 31/12/2019 خەرج دەکرێت و هەروەها جیاوازی مانگی 1ی 2019 لەگەڵ مانگی 2ی 2019 خەرج بکرێت.