ئەمریکا هاوکاری نێوان هەرێم و بەغداد دەبێت بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانیان

بچووکردنەوە گەورەکردن
وته‌بێژی وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئەمریکا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی هاوکاردەبێت لە باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ولێر و بەغدا.
لە کۆنفڕانسێکی‌ رۆژنامەوانیدا مۆرگان ئۆرتەیگەس، وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئەمریکا رایگەیاند، “ئەمریکا هاوکاردەبێت لە باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا.”
راشیگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ حکومەتی هەرێم كار لەسەر پرسه‌ گرنگەکانی وەک ئاسایشی هەرێم و چاکسازیی ئابووری ده‌كه‌ن.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکەدا وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئەمریکا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی‌ کردووە بەبۆنەی‌ هەڵبژاردنی‌ وەک سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێمی كوردستان.