سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی لەبارەی تەقینەوەكانی قامیشلۆ و عەفرین  بڵاوكردەوە و بەتودی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەکات.
دەقی پەیامەكە:
پەیامی هاوخەمیی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان
بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی تەقینەوەكەی قامیشلۆ و عەفرین-مان بیست كە بووە هۆی شەهیدو برینداربوونی ژمارەیەك لە خەڵكی مەدەنیی ئەو دوو شارە خۆشەویستە، وێڕای هاوخەمی و هاوبەشی لە خەمی قوربانیان بەتوندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەین.
ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە سەلمێنەری ئەوەیە كە پێویستە هەمووان بە یەكڕیزی و یەكدەستی بۆ بەرگری لە خاك و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان دەست بخەینە ناو دەست.
داوا لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەكەین لە هەبوونی هەر پێویستییەك بۆ هاوكاریكردنی قوربانیان و خەڵكی رۆژئاوای كوردستان درێخی نەكەن.
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان
11/7/2019