لە سەر تاسەری عێراق ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا

بچووکردنەوە گەورەکردن
بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ١٤ی تەمووزەوە لە سەرتاسەری عێراق ڕۆژێک پشوو ڕادەگەیەنرێت.
بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق ڕۆژی ١٤ی تەمووزی هەموو ساڵێک دەکرێتە پشووی فەرمیی لە سەرتاسەری عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەمان ڕۆژ دەکاتە پشوو لە دام و دەزگا فەرمییەکان.
ڕۆژی ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨ عەبدول کەریم قاسم و چەند ئەفسەرێکی تری سوپا کودەتایەکیان ئەنجامدا و سیستمی سیاسی وڵاتیان لە پاشایەتیەوە گۆڕی بۆ کۆماریی.