پێنج وڵاتی عەرەبی لە ڕیزبەندی پێشەوەدان بۆ یەدەگی ئاڵتوون

بچووکردنەوە گەورەکردن

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەنجومەنی جیهانی ئابووری پێنج وڵاتی عەرەبی لە پێشەوەی ڕیزبەندیی سەد وڵاتی جیهاندان بۆ یەدەگی ئاڵتوون.

 

 

بە پێی ڕاپۆرتەکە سعودیە لە پلەی یەکەمدادێت لە ڕیزبەندی وڵاتانی عەرەبیدا و بە پلەی شانزەهەمین دێت لە ڕیزبەندی وڵاتانی جیهاندا بە یەدەگی هەڵگیراوی ئاڵتوون کە بڕەکەی بە ۳۳۲ تۆن مەزەندەکراوە.

 

 

هەمان ڕیزبەندی ئەوەشی خستوەتەڕوو دوای سعودیە وڵاتانی لوبنان ،جەزائیر ، لیبیا ، و عیراق دێن.

 

 

لە ڕووی جیهانیشەوە ئەمەریکا سەرەوەی ڕیزبەندییەکەی داگیرکردووە بۆ خۆی بە خاوەندارێتی گەورەترین یەدەگی ئاڵتوونی جیهان دواتریش وڵاتانی ، ئەڵمانیا ، ئیتاڵیا ، و فەڕەنسا دێن.