شێرپەنجەی قۆڵۆن جۆن دەناسینەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

نەخۆشی قۆڵۆن، لەسەرتاکانی توشبوونی ئەگەری جارەسەری ٪٩٠ هەیە، ئەم جۆرە نەخۆشییە بەهێواشی تووشی مرۆڤ دەبێت.

 

 

 

لە ڕاپۆڕتێکی تەندروستیدا، لە گۆڤاری کلارای ئیسپانی، نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشی قۆلۆن دەخاتەڕوو، کە بەشێکیان ئەمانەن:

 

 

 

یەکەم: ئازار لەبەشی جەپی سکدا

کەسەکە لە بەشی چەپی سکی نزیک پەراسوی، هەست بە ئازار دەکات، ئازارەکەش هەندێک ڕۆژ دەردەکەوێت و دواتر نامێنێت.

 

 

 

دووەم: گۆڕان لە ڕیخۆڵەکاندا

هەستکردن بە قەبزی لە ڕیخۆڵەدا، نیشانەیەکە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن، یاخود دوای چوونە گەرماو یاخود دوای وەرزشێکی زۆر، سیستمی خۆراکیت نەگۆڕا، پێویستت بەسەردانکردنی پزیشک دەبێت.

 

 

 

سێیەم: گۆڕان لە ڕەنگی پیسایی

یەکێک لە نیشانەکانی دیکەی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن، گۆڕانی ڕەنگی پیساییە، هۆکارەکەی بۆ بوونی گرێ لە بەشی کۆتایی قۆڵۆندا دەگەڕێتەوە.

 

 

 

چوارەم: بوونی خوێن لەگەڵ پیساییدا

دەکرێت وەکو نیشانەی گۆڕان لە رەنگی پیسایی دابنرێت، کاتێک ڕەنگی پیسایی گۆڕاو خوێنی لەگەڵ بوو، هەروەها وەکو نیشانەی دروستبوونی کێشە لە ئاوسانی خوێنهێنەرەکانی کۆم دیاریدەکرێت.

 

 

 

پێنجەم: هەستکردن بە ماندووبون و کەمخوێنی

لەسەرەتای نەخۆشیەکە هەستکردن بە ماندوبوون کەمە، کەسی توشبوو هەست بە ئازاێکی زیاتر دەکات لەگەڵ گەشەکردنی نەخۆشیەکەدا، و دەبێتە هۆی کەمخوێنی لەگەڵ بەردەوامی نەخۆشییەکە، کەمخوێنیش یەکیکە لە نیشانەکای شێرپەنجەی قۆڵۆن.

 

 

 

 

شەشەم: دابەزینی کێش بەبێ هۆکار

گەر وەکو وەرزشکردن یاخود پارێزی خۆراکی، کێشت دابەزی بە تێکڕا ٤.٥ کیلۆ، جێگەی تێڕامانە.

 

 

 

هەرکات هەستت بەیەکێک لەو نیشانانە کرد، سەردانی ناوەندی پزیشکی تایبەتمەند بکە، و چاودێریکردنی بەردەوامی تەندروستی و پشکنینی بونی خوێن لە پیسایدا لەگەڵ چاودێریکردنی قۆڵۆن و پشکنینی بۆماوەیی، لەو چارەسەرانەن پێشنیازدەکرێت لە کاتی گوومان بە توشبوونی نەخۆشی قۆڵۆن.