پیاوێک ٦۰ ساڵ بە نیو دەماغ دەژێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

لە ڕووداوێکی دەگمەندا پزیشکەکانی شاری مۆسکۆ پشکنینیان بۆ نەخۆشێک ئەنجامداوە و دەرکەوتووە کە خاوەنی نیو مێشکە.

 

 

دوای ئەوەی پیاوێکی تەمەن ٦۰ ساڵ ڕوودەکاتە نەخۆشخانەیەکی شاری مۆسکۆ پشکنینەکان پزیشکەکانیان تووشی شۆک کرد، چونکە وێنەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەم پیاوە نیو دەماغی هەیە.

 

 

پاش لێکۆڵینەوە کان پزیشکەکان بۆیان دەردەکەوێت ئەم کەسە لە زکماکیەوە بەم شێوە بووە بەڵام ئەوەی جێی تیڕامانی پزیشکە پسپۆڕەکانی ئەو بوارە بووە چۆن ئەم پیاوە بێ هیچ کیشەیەک ژیاوە.

 

 

شایەنی باسە پزیشکەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو تەنها لای ڕاستی مێشکی ئەم پیاوە چالاکە و هەمو ئەرکەکانی لای چەپی ئەنجامداوە.