هۆکارەکانی توشبوون بە شەقیقە

‎نەخۆشی شەقیقە یەكێكە لە نەخۆشییە بەربڵاوەكان, هەرچەندە ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی تووشبوون بەو نەخۆشییە تاڕادەیەك تا ڕادەیەک بە نادیاری ماونەتەوە بەڵام پزیشكان باس لە چەند هۆكارێك دەكەن  بۆتووشبوون بەو نەخۆشییە.

 

1 تێكچونی هۆرمۆنەكان: بەتایبەت لە خانمانداو لەكاتی سوڕی مانگانەدا ئەگەری زۆر هەیە بەهۆی ڕودانی گۆڕانكاری لە ئاستی هۆرمۆنەكاندا توشی شەقیقە ببن.

 

. 2 هۆكاری جەستەیی: ئەنجامدانی چالاكی جەستەیی قورس و ماندووبوونی زۆر و نەبوونی پشوو ی پێویست و تەواو , وە هاوكات كەمی بڕی پێویستی خە و , ئەمانە دەبنە هۆی توشبون بە شەقیقە.

 

. 3 گۆڕانكاری دەروونی: وەك قەلەقی و فشاری دەروونی و نائارامی دەروونی و هەستكردن بەترس و دودڵی . یاخود هەرجۆرێك لە جۆرەكانی تری كێشە دەروونی یەكان ئەگەری ئەوەیان هەیە كەسەكە توشی شەقیقە بكەن.

 

. 4 گۆڕانكاری ژینگەیی: گۆڕانكاری لە كەش و هەواو بەرزبونەوەی پلەی گەری و پیسبوونی ژینگە ئەگەری توشبوون بە شەقیقە زیاد دەكەن, وە هەروەها مانەوە لە ژووری داخراو دا بۆماوەی زۆر كە هەوای خاوێنی تێدا نەبێت و هەواگۆڕكێ‌ ی تێدا نەبێت.

 

. 5 دەرمان وچارەسەری نەخۆشی یەكانی تر: هەندێك دەرمان هەن كە بۆ چارەسەری حاڵەت و نەخۆشی تر بەكار دێن ئەگەری ئەوەیان هەیە كە كەسەكە توشی شەقیقە بكەن, لەوانەش دەرمانی چارەسەری نەخۆشی یە دەرونی یەكان, دەرمانە خەوهێنەرەكان, حەبی ڕێگری كردن لە منداڵبوون.

 

. 6 خواردن: هەندێك جۆری خواردن و خواردنەوە هەن دەبنە هۆی زیادكردنی ئەگەری ڕودانی توشبوون بە شەقیقە. لەوانەش,خواردنە سوێرەكان, خواردنی كۆن و ماوە بەسەرچوو, خۆراكە دەستكردەكان. وە هەروەها ئەو خواردنەوانەی بڕی زۆر كافایین یان تێدایە.

 

. 7 تێكچوونی سیستم و كاتی خەوتن: ناڕێكی لەكات و گۆڕانی شوێنی نوستن و كەمخەوی ئەگەری توشبوون بە شەقیقە زاد دەكەن, گەرچی خەوی زۆر زیاد لە پیویستیش بەهەمان شێوە زیانی هەیە.