شەربەتە شیرینکراوەکان سەرچاوەن بۆ نەخۆشی شێرپەنجە

بچووکردنەوە گەورەکردن

پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشی شێرپەنجە لە ئەمریکا ڕایانگەیاند” خواردنەوەی شەربەتە شیرینکراوەکان مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات.

 

 

پزیشکانی ئەمریکا لە نوێترین توێژینەوەیاندا پەیوەندیەکیان دۆزیوەتەوە لە نێوان خواردنەوەی شەربەتە دەستکردەکان و توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

 

دکتۆر کۆڵین دۆیلی، بەڕیوبەری بەشی خۆراک و وەرزش لە دەستەی پزیشکانی شێرپەنجەی ئەمریکی ڕایگەیاند” خواردنەوەی شەربەتە دەستکردەکان کە بڕێکی زۆر شەکری تێدایە، ئەگەری زیاد بوونی نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات، نمونەش، شێرپەنجەی مەمک، پڕۆستات و کۆڵۆن.

 

توێژینەوەکە بەدواداچوونیان بۆ باری تەندروستی 100 هەزار کەس کردووە بۆ ماوەی ٩ ساڵ، بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی رۆژانە سۆدە و شەربەتە دەستکردەکان دەخۆن، ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجە بە گشتی بە ڕێژەی ٪١٨ زیاترە، بەبێ جیاوازی لەتەمەندا.

 

پزیشکان ڕێنمایی دەدەنە خەڵک و باس لەوە دەکەن خۆیان بەدوور بگرن لە خواردنەوە دەسکردەکان، بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر شەکر و ماددەی پارێزەر کە تێیدەکرێت، بۆیە خەڵکی لەبری ئەوان دەتوانن شەربەتی سروشتی و فرێشی میوەکان بخۆن.