‎ئەو پێنج پشکنینەی کە دەبێت هەموو پیاوێک ئەنجامیبدات

ئه‌و پیاوانه‌ی‌ 35 ساڵى ته‌مه‌نیان تێپه‌ڕيوه ده‌بێت‌ ساڵانه‌ ئه‌م پێنج پشكنینه‌ ئەنجامبدەن، یه‌كێك له‌وانه‌ش پشكنین بۆ زانینی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن چونكه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ زیاد ده‌كات. ‎

 

هه‌ردوو پشكنینی جۆری “Alanine transaminase”يان (ALT) و”Aspartate transaminase” په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نزیمه‌كانی له‌ش و گرفته‌كانی جگه‌ر ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ تێكڕای زینده‌ چالاكیه‌كانی له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی دروست و ئه‌م پشكنینه‌ شیبوونه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی له‌ش ڕون ده‌كاته‌وه‌. ‎

 

شیكاری”PSA” توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات ئاشكرا ده‌كات و ئه‌مه‌ش بۆ پیاوان له‌ سه‌روو ته‌مه‌نی 40 ساڵ زۆر پێویسته‌. ‎

 

پشكنینی پیسایی یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ پشكنینه‌كان كه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ ئاشكرا ده‌كات و له‌ كاتی هه‌بوونی خوێن له‌ پیسایدا پزیشكه‌كان ڕێنمووی نه‌خۆش ده‌كه‌ن پشكنینی گه‌ده‌ به‌ نازۆر بكه‌ن هه‌تا دڵنیاببنه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ یان نا. ‎

 

ته‌واوی ئه‌م پشكنیانه‌ بۆ خۆپارێزیه‌ و هاوكار ده‌بێت له‌ ده‌ست نیشانكردنی پێش وه‌ختی نه‌خۆشیه‌كان.