سیستمی ئێس 400 پەیوەندیەکانی ئەمریکا و تورکیای ئاڵۆزکرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریكی ڕایگەیاند” کۆشکی سپی لە پلاندیدایە زنجیرەیەک سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت، لەبەرامبەر کڕینی سیستمی بەرگریی موشەكی ئێس ٤٠٠

 

 

 

لەڕێی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاژانسەکە بڵاوی کردۆتەوە، لەبەرامبەر کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس ٤٠٠ ئەمریکا زنجیرەیەک سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت، سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە کاتی سەپاندنی سزاکان” پێدەچێت لە دووشەممەی داهاتوودا كە ساڵرۆژی كودەتا شكستخواردوەكەی ساڵی 2016 ی توركیایە ئەمریكا سزاكان بەسەر توركیادا بسەپێنێت.

 

 

 

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، بەپێی زانیارییەکان سزاكان بریتین لەسێ جۆر، کۆشکی سپی یەکێک لەوانە بەرامبەر تورکیا دەگرێتەبەر و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتودا لەگەڵ وەزارەتەكانی دەرەوەو بەرگریی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لەو بارەیەوە كۆببنەوەو بڕیاری لێ بدەن.

 

 

 

بەهۆی سزاکانەوە کەرتی وەبەرهێنان و گەیشتنی كۆمپانیا توركیەكان بە ئەمریكا و پێنەدانی قەرز بەتوركیا و چەندین بواری دیکە، تورکیا ڕوبەڕووی قەیران دەکاتەوە.