وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی نیویۆرک دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بر گرژی و ئاڵۆزییەکانی هەردوولا بەرەو نیویۆڕک بەرێدەکەوێت.

 

 

عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند” محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی شاری نیویۆرك دەکات، بەمەبەستی ئامادەبوون لە كۆنگرەی ساڵانەی ئەنجومەنی ئابوری و كۆمەڵایەتی كە تایبەتە بە بەرپرسانی باڵای ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان.

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پاش سەردانەکەی بۆ نیویۆرك، بۆ بەشداریكردن لەكۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بێلایەن سەردانی ڤەنزویلا دەكات، بەمەستی چەند دیدار و چاوپێکەوتنێک، دواتر سەردانی نیكاراگواو پۆلیڤیا لەئەمریكای باشور دەكات.

 

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کاتێکدایە گرژی و ئاڵۆزیەکانی تاران و واشنتن لە زیادبووندایە، بۆ ئەو مەبەستەش سەدانی وڵاتان دەکات.