پیاوێک ژنەکەی لە دەمی تیمساحێک دەهێنێتە دەرەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

لە کاتی پشوو وەرگرتنیان لە باخچەی. لیشفێڵد لە ئوسترالیا تیمساحێک هێرش دەکاتە سەر ئافرەتێک و بە دانە تیژەکانی قەپاڵێک لە پۆشاکەکەی دەگرێت.

 

 

ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕو دەدات کە ئافرەتەکە مەلە دەکات لە نێو دەریاچەیەکی نزیک باخچەکە، لە پڕ تیمساحێک دەردەکەوێت و هێرشدەکاتە سەر ئافرەتەکە و هاوار دەکات بۆ رزگارکردنی لە چنگی تیمساحەکە.

 

 

پاش ئەوەی مێردەکەی گوێی لە هاواری خێزانەکەی دەبێت ڕادەکات بەرەو دەریاچەکەو لە دەمی تیمساحەکە رزگاری دەکات.

 

 

بە وتەی پزیشکەکان بێجگە لەچەند برینێکی سادە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی سەختی بەرنەکەوتووە.