کاتی دەستپێکردنەوەی بارانبارین ڕاگەیەنرا

کەشانسی پێشبینیەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی هەرێم بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کورستان پێشبینیەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

 

ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٧  پلە و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٦ بە ٥ و دهۆک ١٦ بە ٥، کەرکوکیش ١٧ بە ٥ پلە دەبێت.

 

ها بۆ سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٤ پلە و نزمترین ٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٣ بە ٤ و دهۆک ١٢ بە ٤ و کەرکوک ١٥ بە ٥ پلە دەبێت.

 

کەشناسی پێشبینی ئەوەی کردووە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێم لە ساماڵەوە بگۆڕدرێت بۆ هەور و بارانبارین دەستپێبکاتەوە و سبەینێش بەردەوام بێت.